English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتا پێشنیاری به‌ریتانیا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا
2019-10-02 [10:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە دوایین لێدوانیدا لە کۆنگرەی ساڵانەی حیزبەکەی، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن کۆتا پێشنیاری خۆی سەبارت بە جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دەخاتە ڕوو و ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بڕۆکسل پێشنیارەکە پەسەند نەکات ئەوا بەڕیتانیا دووبارە وتوێژ لەسەر جیابوونەوەکە ناکاتەوە و لە 31 ی ئەم مانگەدا لە یەکێتی ئەوروپا جیادەبێتەوە.

جۆنسن بە حیزبەکەی ڕادەگەیەنێت پێشنیارەکەی ئاڕاستەی بڕۆکسل دەکات لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتیەکە ئاسان بکات و وڵاتەکە بەدوور بگرێت لە زیانی ئابووری.

ئۆفیسی جۆنسن بەشێک لە وتارەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە دەڵێت " هاوڕێیان پێم وایە دوای سێ ساڵ و نیو خەڵک ئێستا پێی وایە وەکو نەزان یارییان پێدەکرێت. ئێستا ئیتر گومان دەکەن لەوەی هێزێک هەیە لەم وڵاتەدا نایەوێت هەرگیز جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت."

دەشڵێت " با پڕۆسەی جیابوونەوەکە لە 31 ی مانگی 10 دا جێبەجێ بکەین و دواتر وڵاتەکەمان دەتوانێت بچێتە ساڵی 2020 ەوە."

جێی ئاماژەیە سێ ساڵ لەمەوبەر لە گشتپرسیەکدا بەڕیتانیانیەکان لە بەرژەوەندی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگیاندا.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad