English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا و تالیبان بۆ كۆبوونه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ئیسلام ئاباد
2019-10-02 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوانیان، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا و شاندێكی سیاسی تالیبان گەیشتنە پاکستان، بۆ چه‌ند رۆژێك له‌ ئیسلام ئاباد ده‌مێننه‌وه‌.

زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان و شانێدێكی سیاسی تالیبان گەیشتنە پاکستانی دراوسێی ئه‌فغانستان لە هەوڵێکدا بۆ نوێکردنەوەی وتووێژەکانی نێوان واشنتن و گروپی تالیبان.

شاندی تالیبان سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە چەند کاتژمێرێک پاش خەلیلزاد و تیمەکەی گەیشتنە پایتەختی پاکستان، بڕیاره‌ هەردوو تیم بۆ چەند ڕۆژێک لە وڵاتەکە دەمێننەوە.

پێشتر گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕاگەیاند، خەلیلزاد کە ڕێبەرایەتی تیمی ئەمەریکا دەکات لە وتووێژەکاندا لەگەڵ تالیبان، ئەم هەفتەیە لە ئیسلام ئاباد دەبێت بۆ بەشداریکردن لە وتووێژ و ڕاویژکردن لەگەڵ هاوشانە پاکستانییەکانی.

سەرۆک وەزیری پاکستان عمران خان لە وتووێژی جیاجیایدا لەگەڵ ترامپ و خەلیلزاد لە نیو یۆرک داوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد وتووێژەکان دەستپێبکاتەوە و ئاشتی لەگەڵ تالیباندا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کوشندەی ئەفغانستان.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان دوای چەند هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەستبەجێ کۆتایی بەو وتووێژانە هێنا كه‌ زیاتر لە ساڵێک بوو لە نێوان ئەمەریکا و تالیبان ئەنجام دەدران لە کاتێکدا کە هەردوو لا زۆر نزیک ببونەوە لە مۆرکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی کە دەشیا کۆتایی بە شەڕی 18 ساڵەی ئەفغانستان و درێژدەمترین شەڕی لەشکری ئەمەیرکا بهێنایە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 3286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad