English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەران لە خۆپێشاندانەکان دەکۆڵێتەوە
خۆپێشاندانەکانی بەغدا
2019-10-02 [12:57 PM]

ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و مافی مرۆڤی بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان راسپارد.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و مافی مرۆڤی پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان راسپاردووە و داواش لە هێزە ئەمنییەکان کراوە دان بەخۆدا بگرن و لە بەکارهێنانی توندوتیژی لەڕادەبەدەر دووربکەونەوە.

هاوکات، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، خۆپێشاندانی بە مافی خەڵک زانی، بەڵام ئەویش داوای رێزگرتن لە یاسا و دانبەخۆداگرتنی کرد.

خۆپێشاندانەکانی عێراق کە لە بەغدا و زۆربەی شارەکان رۆژی سێ‌شەممە یەکی تشرینی یەکەم دەستی  پێکرد، چەند کوژراو و بە سەدان برینداری لێکەوتەوە. ئەم خۆپێشاندانانە کە بە هۆی کەمبوونی سزمەتگوزاری دەستیان پێکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممەش بەردوامن.

حکومتی عێراق بە مەبەستی پێشگرتن لە تەشەنەکردنی خۆپێشاندانەکان و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان، لەسەر ئەنتەرنێت ئاستەنگی خستووەتە پێش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 





ئەم هەواڵە 1486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad