English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ھەتا گەمارۆكان لانەچن لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ ناكەین
حەسەن رۆحانی، سەرۆک‌کۆماری ئێران
2019-10-02 [01:23 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆككۆماری ئێران دەڵێ سەقامگیركردنی ناوچە و جیھان بەبێ بەشداری پێكردنی ئێران بەدی نایەت.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەم حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند كۆبوونەوەكانیان لە نیۆیۆرك سەركەوتوو بووە و ئێستا جیھان دان بە ھێزی ئێران دادەنێت.

رۆحانی سەبارەت بە گفتوگۆ نەكردن لەگەڵ ئەمریكاش دەڵێ، ئەوان گفتوگۆیەك ناكەن كە تێیدا بڕاوە نەبن و كۆشكی سپیش بەھۆكاری سەرنەگرتنی ئەو گفتوگۆیە نێودەبات.

حەسەن روحانی راشیگەیاند كە ئێران ئێستا لەھەموو كات بەھێزترە و ئاسایشی ناوچە و جیھان بێ بەشداری‌پێكردنی ئێران بەدی نایەت. لەگەڵ ئەمەشدا سەرۆككۆماری ئێران دەڵێ دەرگاكان بۆ گفتوگۆكردن كراوەن، بەڵام دەبێ گەمارۆكانی سەر ئێران بە تەواوەتی لابدرێن.

 





ئەم هەواڵە 1450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad