English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
2019-10-03 [10:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پۆل گیببارد باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد، باڵیۆزی کەنەدا ستایشی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رۆڵی ژنان کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی کەنەدا .

هەروەها باڵیۆزی کەنەدا ستایشی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رۆڵی ژنان کرد لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەکان  ویارمەتیدانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە  تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad