English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لودریان: دەبێ لەو یەك مانگەدا ئێران وئەمریكا گفتوگۆ بكەن
2019-10-03 [07:26 AM]

ZNA - هەولێر


ZNA - هەولێر

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوا لە ئێران و ئەمریكا دەكات كە لە یەك مانگی داھاتوودا لەسەر مێزی گفتوگۆكردن دابنیشن.

ژان لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند كە یەك مانگ وادەی دەستپێكردنی ھەنگاوی چوارەمی پابەندنەبوون بە رێكەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێران ماوە، بەگوتەی لودریان لەو یەك مانگەدا دەبێ ھەموو لایەك ھەوڵ بۆ ھێوركردنەوەی دۆخەكە بدات و داوا لە ئەوروپییەكان و بەتایبەت ئێران و ئەمریكا دەكات لەو ماوەیەدا دەست بە گفتوگۆكردن بكەن، بۆ ئەوەی رێگری لە ھەنگاوی دیكەی ئێران بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی بكرێت. رۆژی چوارشەممەش عەلی خامنەیی رێبەری ئێران رایگەیاند كە ئێران لەھەنگاوەكانی دیكەی چالاكی ئەتۆمیش بەردەوام دەبێ.





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad