English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان رەخنە لەتوركیا دەگرێت لەسەر پەڕینەوەی پەنابەران
2019-10-05 [07:31 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایدەگەیەنێت، کە تورکیا پەنابەرانی نایاسایی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەهێنێت، پێویستە پەڕینەوەی پەنابەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەیەوە بۆ یۆنان  کۆنترۆل بکات.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتارێكی پێشكەش كردوو رایگەیاند، پێویستە تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت و پەڕینەوەی پەنابەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەیەوە بۆ یۆنان  کۆنترۆل بکات.

میتسۆتاکیس پێی وایە تورکیا پەنابەرانی نایاسایی بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی بەکار دەهێنێت، بەوەی لە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا پەشیمان بووەتەوە و رێگری لە پەڕینەوەی پەنابەران ناکات.

لەبارەی یاسای پەنابەری لە یۆنانەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، پێشنیازی توندترکردنی یاساکانی پێدانی مافی پەنابەری دەکات.

لە مانگی ئاداری 2016، تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان لەبارەی پەنابەرانەوە واژۆ کرد، کە بەهۆیەوە یەکێتییەکە هاوکاریی دارایی تورکیای دەکرد لەبەرامبەر رێگریکردنی تورکیا لە پەنابەرانی نایاسایی لە پەڕینەوە بۆ یۆنان و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا.

 





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad