English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ نیۆیۆركه‌وه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عیراق لێدوانێكی راگه‌یاند
2019-10-05 [10:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێستای عێراق، نوسينگه‌ی یۆنامی راگه‌یه‌نراوێكی وته‌بێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس ناردووه‌، تێیدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ئەوپەڕێ دان بەخۆدابگرن و خۆ لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەدووربگرن.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری پەرەسەندنەکانی عیراقە. بەڕێزیان داوای دیالۆگ لەنێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات وەک هەنگاوێکی خێرا بەرەو هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دووبارەشی دەکاتەوە کە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە لە مافە بنچینەییەکان کە دەبێ ڕیزیان لێبگیرێت. سکرتێری گشتی خەم و پەژارەی خۆی دەردەبڕێت بە لەدەستدانی گیانی چەند کەسێک لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە. بەڕێزیان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ئەوپەڕێ دان بەخۆدابگرن و خۆ بەدووربگرن لە بەکارهێنانی توندوتیژی.

 

 ستێفان دویاریک

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرک

٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

 

 





ئەم هەواڵە 2017جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad