English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لۆریس تووشی پێکانێکی قورس دەبێت 
2019-10-05 [12:04 PM]

ZNA- ھەولێر


لەیەکەم یاری گەڕی ھەشتەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی ھۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی تووشی پێکانێکی قورس ھات . 

لە خولەکی سێی یارییەکە لۆریس بەھەڵە مامەڵەی لەگەڵ تۆپێکی بەرز کرد کە بەرەو گۆڵەکەی دەچوو ، لەکاتی بەرزبوونەوەی بۆ گرتنەوەی تۆپەکە بەشێوەیەکی ھەڵە دابەزی و تۆپەکە لە دەست کەوتە خوارەوە و شانی چەپی تووشی سووڕان بوو. 

دوای ئەو پێکانە قورسە پزیشکانی یانەی تۆتنھام بەخێرایی گەیشتنە لای و بردیانە دەرەوەی یاریگا . 

دوای وەستانی یارییەکە بۆ ماوەی شەش خولەک پاولۆ گازانیگا گۆڵپارێزی دووەمی یانەی تۆتنھان ھاتە نێو یاریگا . 

بە ھۆی قورسی پێکانەکەی پێشبینی دەکرێت لۆریس بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور کەوێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad