English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
2019-10-05 [04:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

ڕۆژی شەممە ٥ـی ١٠ـی ٢٠١٩ سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری دهۆك سەردانی بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، و لە لایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و ئیداریی سنووری لقی یەك پێشوازی لێکرا.

 

لەو کۆبوونەوەیەكدا سەرۆك بارزانی لە ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.

 

لە بەشێکی دیكه‌ی دانیشتنەکە دا سەرۆك بارزانی سوپاسی خەلکی دهۆك و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد، بۆ ئەو ڕۆڵەی هەیانبوو لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد.

 

هەروەها سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵك.

 





ئەم هەواڵە 3139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad