English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژانی شەممە روونكردنەوە دەدات
2019-10-05 [04:06 AM]

ZNA- هەولێر



ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە لەبەر چەند ھۆكارێك ناتوانن رۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن بكەن بە پشووی فەرمی.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە گوتیشی: هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لەپشووی رەسمی دەكەن لەرۆژانی شەممە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، چونكە لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان شەش رۆژ لەهەفتەیەكدا دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش نزیكەی چوار كاتژمێر مامۆستایان دەوام دەكەن، بۆیە ئەگەر رۆژانی شەممان لە دەوامی ئاسایی دەربهێنرێت بەنزیكەیی لەهەفتەیەكدا مامۆستایان 20 كاتژمێر دەوام دەكەن، ئەو رێژەیەش زۆر كەمترە لەستاندارە جیهانییەكان.

لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە راسپێردراوین كە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان لەسەر پاكێجەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆببینەوە، و بڕیارێك دەدەین و دواتر بەرزدەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

رۆژی 1-10-2019 لەچەند ماڵپەڕێكی ناوخۆیی، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە وەزارەتی پەروەردە، رۆژانی شەممەی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كردووەتە پشوو، بەڵام هەر زوو ئەو هەواڵە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە رەتكرایەوە.





ئەم هەواڵە 6043جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad