ZNA - ههولێر قایمقامی سلێمانی له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس هاتووه، تێیدا دهڵێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی له رێگهی قائیمقامیهتی سلێمانییهوه وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لادەبرێت.
قایمقامی سلێمانی وتیشی، دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی ھەڵدەواسرێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وێنەکە لادەبرێت.
روونی كردهوه، لەم روونکردنەوەیەدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین ھۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی دونیاو عێراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیەو لەناو دڵ و دەرونی ھەموو گەلی کوردو عێراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانین لە ھەموو کۆچەو کۆلانێک وێنەی سەرۆک مام جەلال ھەڵبواسرێت،
ئەم هەواڵە 2968جار خوێندراوەتەوە |