English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست‌لەکار کێشانەوەی پارێزگاری بەغدا پەسند کرا
فەلاح جەزایری پارێزگاری دەست‌لەکار کێشاوەی بەغدا
2019-10-06 [10:53 AM]

ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری پەسند کرد.

میدیای فەرمیی عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشممە ٦ی تشرینی یەکەم، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کۆبووەوەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار پەسەندکرد و پۆ پڕکردنەوەی پۆستەکەش دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کردەوە.

فەلاح جەزائیری لەسەر لیستی هاوپەیمانیی فەتح پۆستی پارێزگاری بەغدای وەرگرتبوو و دوورخستنەوەشی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوەیە کە ماوەی شەش رۆژە بەردەوامە و بەهۆیەوە تا ئێستا دەیان‌کەس کوژران و هەزاران کەسیش  برینداربوون.





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad