English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا، هه‌سه‌ده‌ له‌ ئاماده‌باشی دایه‌
2019-10-06 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، ‌ڕۆژی شه‌ممه‌ یان یه‌كشه‌ممه‌ وڵاته‌كه‌ی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ڕێگای وشكانی و ئاوییه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌ سوریا ئه‌نجام ده‌دات، دواى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ هه‌سه‌ده‌ هێزه‌كانی ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

دوێنێ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه‌، واده‌ی ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌كه‌ هێنده‌ نزیكه‌ ده‌توانین بڵێین ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت. هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات و ناوچه‌ی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وتیشی، تاران ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌ بكات، وتیشی، جوڵه‌ی توركیا بۆ ناو خاكی سوریا ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ده‌ستی ناهێنێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ سوریا و توركیا جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌رێگه‌ی رێزگرتنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی سوریاوه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی پێشێلكردنی یه‌كێتی سوریا و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی، توركیا ناتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، به‌ ئه‌نقه‌ره‌مان راگه‌یاندوه‌، پێویست ده‌كات سوپای سوریا له‌ سه‌ر سنوری له‌گه‌ڵ توركیا بڵاو بكرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی كوردنشینه‌.

تورکیا درەنگانی شەوی رابردوو 5-10-2019 كاروانێكی سه‌ربازیی رەوانەی ئاکچالکە کرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچەکانی سەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

کاروانە سەربازییەکە درەنگانی شەو گەیشتە سێیەمین فەرماندەیی سنوور لە ئاکچاکالە و دواتر بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی یەکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژائای کوردستان، رەوانەی ناوچە سنوورییەکان دەکرێت.

هه‌ر دوێنێ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هۆشداری دا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بێ بيانوو بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانیان له‌وه‌ هیچ دوو دڵ نین بۆ به‌رگریكردن له‌ناوچه‌كانیان له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌و هێرشه‌ بۆ شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری بگۆڕن.

 





ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad