English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان بەڵێنی پێشخستنی ئابووریی توركیا دەدات
2019-10-06 [11:25 AM]

ZNA - هەولێر


لە كاتێكدا كە راپۆڕتە نێودەوڵەتییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە مەترسییەكان لەسەر ئابووریی تورکیا بەردەوامن، ئەردۆغان بەڵێنیی پێشخستنی ئابووری دەدات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان  سەرۆككۆماری توركیا لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە،  ئابووریی توركیا سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە رووبەڕووی ھەڕەشەی دەرەكی زۆر بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا توانیویەتی ھێزی ئابوورییەكەی بپارێزێت.

سەرۆک‌کۆماری تورکیا ئاماژەی بەمەش کردووە، حكومەتی توركیا لە رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان بەردەوام دەبێت و ئامانجیانە تاوەكو 2021 بۆ سنووری سەدا 5 دایبەزێنن.

ئەردۆغان هەروەها گوتی: ئەو بڕیارانەی كە بانكی ناوەندی سەبارەت بە  دابەزینی نرخی سوود گرتوویەتەبەر ، كاریگەری ئەرێنی ھەبووە لەسەر ئابووری وڵات.

شارەزایان و راپۆڕتە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەمەدەکەن كە فاكتەرە سیاسییەكان ھێشتا مەترسی زۆریان لەسەر ئابووریی وڵاتەكە ھەیە.





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad