English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر ستی یاریزانێکی لەدەستدا 
2019-10-06 [12:16 PM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی مانشستەرستی پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ولڤەرھامپتۆن لە خولی ئینگلیزی ، یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی لەدەستدا . 

یانەی مانشستەر ستی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند:  یاریزان بنجامین میندی تووشی پێکان ھاتووە و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، میندی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و دوای تەواوبوونی یارییە نێو دەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە یاریکردن . 

میندی لە ھاوینی ٢٠١٧  لە یانەی مۆناکۆ پەیوەندی بە یانەی مانشستەر ستی کردووە بەڵام بەھۆی زۆر پێکانەکانی نەیتوانیووە ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە لێی چاوەڕوان دەکرا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad