English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی ،بارزانی هەوێنی ئاوەدانی و سەقامگیری و ئارامی وڵات..
2019-10-06 [07:10 AM]

نوسینی : رێبۆار حەمەلاو شوانی


یەک ھزر و یەک ئامانج و کار.مانەوەی کوردستان بە بەرگی جوانی و پڕ شکۆ و مانەوەی کوردستان بەئارامی وەک ھەمیشە. هە ر وڵاتێك بۆ ئەوەی بتوانێ‌ پێشكەوتن و سەركەوتن لە رووی ئابووری و ،پەروەردە ، سیاسی و كۆمەڵایەتیی و بوارەكانی تر دا بەخۆیەوە ببینێ‌ ،دەبێ‌ ئارامی و ئاسایشدا تێیدا بەرقەرا بێ‌ ، هەڵبەت دەبێ‌ ئەو راستییە بزانین كە ئەو پێشكەوتن و دەسكەوتنانەی لە خۆوە نەهاتوونەتەدی ،بەڵكو لە ئەنجامی پلان و شەونخوونی و ماندووبوونی هەر دوو ئەندازیاری ئارامی و ئاوەدانی وڵات بووە كە بە هەموو توانایەكەوە هەوڵەكانیان خستۆتە گەر تا كەشێكی ئارٍامی فەراهەم بكرێ و متمانەی وڵاتان و دەیان كۆمپانیا و كۆنسۆلخانە و بواری تر بەرەو هەرێمی كوردستان رابكێشن . پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە پاراستنی‮ ‬ئەمنیەت و ئاسایش و ئاوەدانی‮ ‬و خزمەتگوزاریدا پشكی‮ ‬شێری‮ ‬بەركەوتووە تا ئەمڕۆ و بەربەست بووە لەبەردەم نەخشە و پیلانەكانی‮ ‬دوژمنان و نەیاران لە دەرەوە و ناوەوە كە دەیانویست دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬هەرێم تێكبدەن و دواتر ئەو پێشكەوتن و گەشەسەندنەی‮ ‬زۆنی‮ ‬زەرد رابگرن،‮ ‬بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم مەرامە گڵاوەیان پەنایان بۆ زۆر پیلانگێڕی‮ ‬برد هاوشانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و تاڕادەیەك توانیان ئازار و مەینەتی‮ ‬دروستبكەن بۆ گشت خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام بە خۆڕاگری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە و جەماوەری‮ ‬دڵسوزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پیلانی‮ ‬ناحەزانیان شكست پێهێنا و بارزانی‮ ‬و حزبەكەشی‮ ‬هەر بە پێشەنگ مانەوە‮. ‬لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە،‮ ‬ئەگەر لە خۆمان بپرسین ئایا پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دوای‮ ‬ئەم هەموو قۆناغە بۆچی‮ ‬هەر پێشەنگن لە كوردستاندا؟ وەڵامەكەی‮ ‬روونە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی‮ ‬جێی‮ ‬پەنجەیان دیارە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتدا،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەمنیەت و ئاسایش و خزمەتگوزاری‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و بەرگریكردن لە گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬نیشتمان لە دژی‮ ‬هەڕەشە و مەترسییەكانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬و خۆ بە خاوەن زانین و‮ ‬ڕانەكردن لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬و زۆر تەحەدیاتی‮ ‬تر‮. ‬هەنگاوەكانی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوو ژیرانە و قۆناخ بە قۆناغ بووە ،بۆیە ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری لە حزبەکانی دیکە جیاکردۆتەوە واقع بینی بووە لە هەموو بارودۆخێکدا، بۆ نمونە كاتێ‌ لە 11ی ئازاری 1970شەڕی بۆ ئۆتۆنۆمی دەکرد و دەیزانی بارودۆخ ئەوە هەڵدەگرێ، ساڵی 1991شەڕی بۆ فیدڕاڵی دەکرد و دەیزانی لەوکاتەدا هەر فیدڕاڵی گونجاوە، هەندێ حزب و کەسایەتیش ئەوکاتە درووشمی (سەربەخۆیی کوردستان)یان بەرزکردبۆیەوە و گلەییان لە فیدڕاڵیەکەی پارتی دەکرد، لەکاتێکدا بارودۆخ هیچ لە بار نەبووو، کەچی کە ئێستا هەموو شتێک ساز و تەیارە ئەوان بە بیانوی جۆراو جۆر دژی سەربەخۆین!ئێستاش کە قۆناغێکی نوێ هاتۆتە پێش پارتی زۆر بوێرانە ئاڵا سەربەخۆێی بەرزکردۆتەوە، هەموو توانا و کادر و ڕاگەیاندنی خستۆتە خزمەتی سەربەخۆیی و ئامادەشە باجەکەی بدات،مروڤ کاتێک بارانی پێکەوت بیری برسیەتی نامێنێ، بەدوای خانویەکدا، ژێر کەپرێکدا دەگەڕێ، کورد سەد ساڵە بارانی پێ ئەکەوێ و پارتی هەڵگری درووشمی درووستکردنی ئەو ئارامگەیە بووە، دەی خەڵکی کوردستانیش لەبەر بۆردوومانی فڕۆکە و تۆپی دووژمن وڵاتێکیان دەویست کە ئیتر مووشەکی دووژمنیان پێ نەکەوێ، لەپەنای سەماوەردا بە ئارامی دوو چا بخۆن!
ئەمە واقعبینی پارتی بوو لە درووستکردنی دەوڵەتدا، ئەی قوربانی دان؟
بەدەر لەو دەیان هەزار شەهیدەی پارتی لە پێناو ئازادی کوردستان هەر لە شۆڕشەکانی بارزانەوە تا دەگاتە شەڕی داعش، پارتی هەموو سەردەمێک لە مافەکانی خۆی کشاوەتەوە بۆ خزمەتی بەرژەوەندی کورد، لە خیانەتکاران خۆش بووە لە پێناو یەک ڕیزی، تا ئەوەی ئامادە بووە پلە و پۆستەکانی خۆی بدات بە نەیارەکانی هەم لە بەغدا و لە کوردستانیش،تەنها و تەنها بۆ ئەوەی کورد یەکڕیز بێت، هەمیشە خۆی بە خاوەنی کوردستان زانیوە، هەموو هەنگاوەكانی بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان كە ئەویش بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان دەبینێتەوە ..جەماوەری‮ ‬دڵسوزی‮ ‬كوردستان بەردەوام متمانە بە پارتی‮ ‬دەدەن و ئەلتەرناتیڤێكی‮ ‬نادۆزنەوە بۆ خۆیان لەم حزب و سەرۆكە باشتر و شایستەتر‮. ‬باررانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬كوردستانییە و وەك كاریزمایەك لێی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورەدا،‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش حزبێكی‮ ‬خاوەن ئەزموونە و لە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكاندا لوژیكیانە و وردبینانە هەڵسوكەوت دەكات و زۆر جاریش لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆش بووە بۆ ئەوەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬كومەڵایەتیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا تێكنەچێت و لە هەر كوێش پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەسەڵاتییان هەبێت،‮ ‬لەوێدا ئەمنیەت و ئارامی‮ ‬و بەرەو پێشڤەچۆن هەیەـ بۆیە پارتی واتا ئاسایش و ئاوادەكانی وڵات و پێشكەوتن و چوون بەرەو ئایندەیەكی گەش ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad