English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ شوێنی سوپا جێگیر ده‌كرێت
2019-10-07 [05:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌ فه‌رمانی به‌ پۆلیسی فیدراڵی كرد شوێنی سوپای عێراق بگرێته‌وه‌ له‌شاری سه‌در.

كه‌ناڵی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌ فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ست به‌ رێوشوێنی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای عێراق كراوه‌ كه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هێنرابوونه‌ ناو (شاری سه‌در) له‌ به‌غدا و ئامانجی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆی توندوتیژییه‌كان و ئه‌گه‌ری په‌رچه‌كداری ئه‌و هێزانه‌ دووچاری هه‌ڵه‌ نه‌بنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به‌ سوپا كردووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ بری ئه‌وان پۆلیسی فیدراڵی جێگیر ببن.

به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق به‌ تایبه‌تی به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه‌، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad