English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌: دەستپێكردنی ھێرشی توركیا دەرگا لەبەردەم شەڕێكی درێژخایەن دەكاتەوە
2019-10-07 [06:13 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، دەستپێكردنی ھێرشی توركیا لە رۆژھەڵاتی فورات، دەرگا لەبەردەم شەڕێكی درێژخایەن دەكاتەوە، رێگە لەبەردەم سەرھەڵدانەوەی داعشیش دەكاتەوە.

ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە)له‌ ڕاگه‌یێندراوێكیدا رایگه‌یاند: ئەوان پابەندی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنی میكانزمی ئارام بوون و ھێزەكانیان و چەكەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان كشاندووەتەوە، ھەروەھا تەواوی سەنگەرەكانیان لەناوبردون و ئەوەش دۆخی ئێستای ھێزەكەی خستووەتە مەترسییەوە.

له‌ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرا، شەڕی باكووری سووریا میكانزمی ئاسایش دەكاتە میكانزمی مردن و میللەت دەربەدەر دەكات و دەرگا بۆ شەرێكی درێژخایەن دەكاتەوە.

ھەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو، 11 ھەزار شەھیدیان لە شەری دژی داعش داوە و توانیویانە داعش لەنێو ببەن و دۆخێكی ئارام لە ناوچەكە بەدیبھێنن.

ھەسەدە دەشڵێت، دەستپێكردنی ھەر شەڕێك لەلایەن توركیاوە رێگە لەبەردەم سەرھەڵدانەوەی داعش دەكاتەوە و گەلی سووریاش ناچار دەكات لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكاندا بژین.

 





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad