English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس دێربی بردەوەو پێشەنگی لە ئینتەر وەرگرت
2019-10-07 [06:21 AM]

ZNA- ھەولێر


 

لە یاریی لوتکەى هەفتەى حەوتەمی خولی ئیتالیا یانەى ئینتەرمیلان لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى یۆڤانتۆسی کرد.

 

لە ئەنجامدا  بە ئامادەبوونی نزیکەی 80 ھەزار ھاندەر یانەی یۆڤانتۆس توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو یەکەم شکست لە خولەکە توشی ئینتەرمیلانی پێشەنگ بکات.

لە تایمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی 4 یۆڤانتۆس له‌ رێگەی پاولۆ دیبالاوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 17 لێدانی سزا بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا هه‌ژماركراو لاوتارۆ مارتینێز بە سەرکەوتوویی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

له‌ تایمی دووه‌م لە نیوەی دووەمدا، دوای ھاتنەناوەوەی ھیگواین بوو بۆ شوێنی بێرناردێسکی، توانی لە خولەکی 80 گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ تۆماربكات و یسێ خاڵی گرنگ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.

بەم بردنەوەیە یۆڤانتۆس پێشەنگی لە ئینتەر وەرگرتەوەو بە ١٩ خاڵ یەکەمەو ئینتەر بە ١٨ خاڵ دووەمە.

 

 





ئەم هەواڵە 6193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad