English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆ لەسەر بریارێک دەکات
2019-10-07 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


دوو رۆژ پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و باسی له‌ گرتنی تاوانباری كوشتنی پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی هه‌ولێر كردو دووپات له‌ به‌ سزاگه‌یاندنی تاوانباران كرده‌وه‌.

له‌ ڕێكه‌وتی 3ی ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیك گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێك و سێ منداڵ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دۆزرانه‌وه‌، سه‌رجه‌میان به‌ گولـله‌ كوژرابوون.

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ واژوی بریاری له‌سێداره‌دان بكات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌رو له‌شاری هه‌ولێر ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێكی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشت .

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی وتوه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ “ده‌بێت قورسترین سزا بدرێت “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سێداره‌دانیش بێت من وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی قانونیمه‌ ،ئاماده‌م ڕۆژی دواتر ئه‌م سزایه‌ واژوو بكه‌م.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لە گوندی پیرڕەشی شاری هه‌ولێر ، خانەوادەیێکی كوردی رۆژئاوای كوردستان كه‌ وه‌كو په‌نابه‌ر رویان له‌شاری هه‌ولێر كردبوو  کە باوک و دایک و سێ منداڵیان( دوو کوڕ و کچێک ) به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه‌ و دوای چه‌ند رۆژێك پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی راگه‌یاند .

كه‌ تاوانبار سه‌ره‌تا پیاوی خێزانه‌كه‌ “بسام حسێن ڕه‌سوول”ی كوشتووه‌ و دواتر خێزانه‌كه‌ی به‌ ناوی ” سوالین محه‌مه‌د نزیر، پاشان منداڵه‌كانی به‌ ناوی حسێن 11 ساڵ و روشكا 7 ساڵ و محه‌مه‌دی 5 ساڵی كوشتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێ تا به‌ ته‌واوی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تاوانبار سه‌ره‌تا پیاوی خێزانه‌كه‌ “بسام حسێن ڕه‌سوول”ی كوشتووه‌ و دواتر خێزانه‌كه‌ی به‌ ناوی ” سوالین محه‌مه‌د نزیر، پاشان منداڵه‌كانی به‌ ناوی حسێن 11 ساڵ و روشكا 7 ساڵ و محه‌مه‌دی 5 ساڵی كوشتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێ تا به‌ ته‌واوی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێن.

 





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad