English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسونگ ئاخرین کارگەی موبایل لە چین دادەخات
کۆمپانیای سامسۆنگ لە چین
2019-10-07 [11:06 AM]

ZNA - هەولێر


سامسۆنگ رایگەیاند، كۆتایی بە بەرھەمھێنانی مۆبایل لە چین دەھێنێت و  دواھەمین كارگەی لەم وڵاتە دادەخات.

كۆمپانیای سامسۆنگ  ھۆكاری داخستنی دواھەمین كارگەی لە چین بۆ ئەم زیانانە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئەنجامی ركابەریكردن لەلایەن كۆمپانیا نێوخۆییەكانی چینەوە دووچاری بووە لە گەورەترین بازاڕی مۆبایلی زیرەك لە جیھاندا، بەجۆرێك پشكی كۆمپانیاكە لە بازاڕەكانی چیندا لە چارەكی یەكەمی ساڵ بۆ سەدا 1 كەمبووەتەوە و چەندین بڕاندی بازرگانیی نێوخۆ وەك ھوواوی و شیاومی كە گەشەیەكی خێرایان ھەبووە، دەستیان بەسەر پشكی سامسۆنگدا گرتووە.

ئەم ھەنگاوەی سامسۆنگ ھاوكاتە لەگەڵ گواستنەوەی بەرھەمھێنان لەلایەن چەندین كۆمپانیای دیكە لەو وڵاتە بەھۆی بەرزبوونەوەی تێچووی كرێكار و داكەوتنی ئابووری.

 





ئەم هەواڵە 3376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad