English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ڤالدێزی دوورخستەوە 
2019-10-07 [11:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە ڤیکتۆر ڤاڵدێزی راھێنەری تیپی لاوانی یانەی بەرشەلۆنەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریاندا ڤاڵدێز لە ئەرکی راھێنەرایەتی تیپی لاوان دوور بخەنەوە و لە جێگەی ئەو فرانک تاریگا وەک راھێنەری تیپی لاوان دەست نیشان بکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھۆکاری دوورخستنەوەی ڤاڵدێرز لەئەرکەکەی بۆ ئەو کێشە بەردەوامانە دەگەڕێتەوە کە لە پاتریک کلۆیڤەرتی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای لاماسیا ھەیبوو . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤاڵدێز ئەم ھاوینە وەک راھێنەری تیپی لاوانی بەرشەلۆنە دەست بەکاربوو ، بەڵام بەردەوام کێشەی لەگەڵ بەرپرسانی ھونەری یانەی بەرشەلۆنە ھەبوو ، دوا جاریش دوورخرایەوە . 

تیپی لاوانی بەرشەلۆنە لە ژێر سەرپەرشتی ڤاڵدێز دوو یاری لە چامپیۆنزلیگی لاوانی ئەوروپا لەبەرامبەر یانەکانی ئەنتەرمیلان و بروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدابوو و لەھەردوو یاریش شکستی ھێنابوو . 

ڤاڵدێز ماوەی چەند ساڵێک گۆڵپارێزی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە بوو و لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی زیاتر لە ١٥ نازناوی بەدەست ھێناوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad