English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاستی بەرهەمی نەوتی سعوودیە گەیشتەوە بەر لە هێرشەکەی سەر ئارامکۆ
2019-10-07 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت گەڕایەوە ھەمان ئەو ئاستەی كە بەر لە ھێرشەكان تۆماردەكرا.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە  بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە لە مۆسكۆ، بەھۆی ھێرشەكانی سەر ئارامكۆ  ، سعوودیە كەوتە  بەرامبەر تەحەدایەكی نوێوە و ھەر ئەوەشە وایكرد كە بتوانێت بەزووترین كات بەرھەمھێنانی ئەو ئاستە نەوتە بگەڕێنێتەوە كە بەر لە ھێرشەكان تۆماریدەكرد و ئێستا سعوودیە لەبەرانبەر تۆماركردنی ئاستێكی نوێ نوێ دایە.

بە گوێرەی هەواڵەکی رۆیتەرز، ئێستا وزەی بەرھەمھێنانی نەوت لە سعوودیە گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 300 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و لەھەوڵی زیاتركردن ئەو بڕەن ، ئەو ھێرشانەی كە لە ماوەی رابردوودا كرایە سەر دوو دامەزراوە نەوتییەكەی ئارامكۆ مەبەست لێی شێواندنی وێنای وڵاتەكە بوو بەو پێیەی كە بە ھاوردەكارێكی نەوتی پارێزراو دادەنرێت و دەتوانرێت پشتی پێوە ببەسترێت.

 





ئەم هەواڵە 5830جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad