English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دی خیا : مانشستەر یونایتد دارووخاوە 
2019-10-07 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 




داڤید دی خیا گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی دەڵێت ، تیپەکەمان بە خراپترین قۆناغی تێدەپەڕێت . 

لە دوایین یاری خۆی یانەی مانشستەر یونایتد لە خولی ئینگلیزی لەبەرامبەر یانەی نیوکاسل شکستی ھێنا و ئەمەش کێشەکانی یانەکەی زیاتر دەکرێت . 

لەلای خۆشییەوە داڤید دی خیا بە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی راگەیاند: بارودۆخەکە لەناو یانەکەمان زۆر قورس بووە و لە ئێستاشدا لە حاڵەتێکی زۆر نارێک داین. 

دی خیا گووتیشی : ئەم حاڵەتە جێگەی قبوڵ کردن نییە، نەک تەنھا لە دوایین یاری بەڵکو بەدرێژایی ئەم وەرزە بارودۆخمان خراپ بووە .

دی خیا راشیگەیاند : من نازانم چی روودەدات ، بەڵام لە دوو یاری رابردوو نەمانتوانیووە گۆڵێکیش تۆمار بکەین و ئەمەش بارودۆخەکەمان سەختر دەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad