English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی: کاری نایاسایی هێڵی سوورە
2019-10-07 [12:42 PM]

ZNA-هەولێر


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێت، لە بەرامبەر راییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتییان هەر كەسێك پەنا بۆ داواكاری نایاسایی و دەستكەوتی نایاسایی ببات، دووچاری رێوشوێنی یاسایی دەبێتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی شارەوانی كە دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئۆكتۆبەری 2019، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی خزمەتگوزاری و كێشە و داواكاری هاووڵاتییان، لەگەڵ سەرۆك شارەوانییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كۆبووەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی: "دامەزراوەكانی شارەوانی بەشێوەیەكی گشتی و بەردەوام كار و كۆنتاكیان لەگەڵ خەڵكدایە، بۆیە كەمتەرخی ناڕەزایی خەڵك دروست دەكات و داوای لێكردن خزمەتی خەڵك بكەن و بە شێوەیەكی شیاویش كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بكەن".

سەبارەت بە كارنامەی حكوومەت جەختی كردووەتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان دەكات لە رێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سەرجەم ناوچەكان.

گوتیشی: "لە بەرامبەر راییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتییان هەر كەسێك پەنا بۆ داواكاری نایاسایی و دەستكەوتی نایاسایی ببات، ئینجا دیاری یان هەر شتێكی دیكە بێت، دووچاری رێوشوێنی یاسایی دەبێتەوە و ئەمە هێڵی سوورە".

لەبارەی چاوپۆشیكردن لە زێدەڕۆیی، گوتی: "چاوپۆشیكردن لە زێدەڕۆیی قبووڵكراو نییە و بە هیچ شێوەیەكیش چارەنووسی وەزیفی خۆتان مەكەنە قوربانی، نەكەونە ژێر گوشاری هیچ لایەن و كەسێكەوە، چونكە كاری شارەوانییەكان تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكە و دەبێ رەچاوی یاسا و رێنماییەكان بكرێت".

وەزیری شارەوانی داواشی لە سەرۆك شارەوانییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد كە كاروباری هاووڵاتییان دوانەخەن، چونكە مافی خۆیانە كاریان بۆ بكرێت، سەبارەت بە پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوەش، گوتی: "لیژنەیەك سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی ئەو پڕۆژانە دروستكراوە كە پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە".

 





ئەم هەواڵە 1213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad