English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: پێویستە ئەنجامدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پلان و پێداویستی هەرێمی کوردستان بێت
2019-10-07 [01:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 7/10/2019 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، راپۆرتێکی بە ژمارە و زانیاری ورد پێشکەش کرد و کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی  پرۆسەی وەبەرهێنانی خستەڕوو.

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە پڕۆسەی وەبەرهێان بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو رێکبخرێتەوە ، گوتیشی حکوومەت بەرنامەی پێویست دادەڕێژێت بۆ رێکخستنەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بە جۆرێک کە ئەنجامدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی پلان و پێداویستی هەرێمی کوردستان بێت. دووپاتیشی کردەوە ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت کە پرۆژەکانیان لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بێت. 

 





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad