English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تورکیا، یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا هوشداری دا
2019-10-07 [02:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی فڕانس پرێس رایگه‌یاند، یه‌کیه‌تی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌ورووپا هوشداری دا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌كانی سوریا زیان به‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی "ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵک ئاواره‌ بن."

گوته‌بێژی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا ماجا کۆجیانچێچ له‌ برووکسل به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، دوژمنایه‌تی سه‌ر له‌ نوێی چه‌کدارانه‌ له‌ باکوری خۆرهه‌ڵات نه‌ک ته‌نیا ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی زیاتر ده‌کات به‌ڵكو وا ده‌کات خه‌ڵکێکی زۆر ئاواره‌ بن و هه‌وڵه‌کانی سیاسی ئێستاش زۆر لاواز ده‌کات."

ئه‌و گوته‌بێژه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ ده‌مێکدا یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا نیگه‌رانی ئاسایش به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گوتی که‌ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سه‌قامگیر بۆ شه‌ری سوریا له‌ ڕێگای له‌شکرییه‌وه‌ نابێت، به‌ڵکوو پێویسته‌ له‌ ڕێگای گواستنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی سیاسی بێت. هه‌روه‌هابه‌ جیدی داوای کرد ڕێگای یارمه‌تی دانی مرۆڤایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کیپایه‌دار و پارێزراو و به‌ بێ به‌ربه‌ست بدرێت.

تورکیا له‌ ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی دا هێزی له‌شکری بۆ سه‌ر سنوور ناردووه‌ و سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان هوشداری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن بۆ سه‌ر له‌شکری کورده‌کان ده‌دات که‌ ده‌کرێت له‌ هه‌ر شه‌وێک دا ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هوشداری بده‌ن.

سه‌رۆک دانۆڵد تڕامپ ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به‌ کرداری تورکیا ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵیت کاتێک تورکیا پێشڕه‌وی بکات ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌نار ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نیا هێشتنه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌، ئه‌و هێزه‌ی که‌ هاوپه‌یمانێکی گرنگی ئه‌مه‌ریکا له‌ شه‌ر بۆ سه‌ر داعش بووه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad