English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت
2019-10-07 [03:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌ ماوه‌ی مانگێكدا (110)شوێنكاری به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و مافى بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری دورخراوه‌ گه‌ڕاندوه ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا سه‌ردانی (110) شوێنكار كراوه‌ كه‌ كرێكار كاری تێدا ده‌كات‌ و به‌دواداچونی بۆ‌ چۆنێتی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی كرێكاران و بوونی گرێبه‌ستی یاسایی و پێدانی موچه‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌كان و دابینكردنی شوێنی پشودان و خواردنی ته‌ندروستیان كردووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن‌ (4)پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و (16) شوێنيان بةهؤى بونى سةرثێضى ئاطادار كردووةتةوة,

له‌سه‌ر سكاڵاى كرێكارانيش به‌دواداچوون بۆ ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی كرێكاران كراوه‌ و توانراوه‌ موچه و ماف بؤ ضةندين كرێكار بطةرِێندرێتةوة و ژماره‌یه‌ك كرێكاریش له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونی لیژنه‌كه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. ژماره‌یه‌ك كرێكاریش سكاڵایان له‌ خراپی جۆری خواردنه‌كه‌یان كردووة له‌ یه‌كێك له‌ شوێنكاره‌كان، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌هۆی دووری شوێنی دروستكردنی خواردنه‌كه‌وه‌ بووه‌ له‌ شوێنی كاری كرێكاره‌كان و توانراوه‌ به‌هاوكاری لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی شوێنی كاری كرێكاران ده‌كات و رێنمایی پێویست ده‌دات به‌ كرێكاران له‌باره‌ی مافه‌كانیان‌، له‌ هه‌مان كاتدا رێنمایی پێویست كه‌ له‌ یاسا كارپێكراوه‌كاندا دیاری كراوه‌ ده‌یدات به‌ خاوه‌ن كاره‌كان له‌ روی سه‌لامه‌تی گیانی كرێكار و دابینكردنی شوێن و خواردنی ته‌ندروست و بوونی گرێبه‌ست و ده‌سته‌به‌ركردنی كرێكاره‌كان. له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی و لادان له‌ رێنمایییه‌كان خاوه‌ن كاره‌كه‌ و شووێنه‌كه‌ روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad