English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بڕیار و رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات
2019-10-08 [06:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی نووسراوێكی فەرمانگەی كارگێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، ئاماژە بەوە كراوە بڕیار و رێنمایی نوێ بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران دەردەكرێت، بۆیە ئێستا كار بە هیچ نووسراوێكی گواستنەوەی فەرمانبەران ناكرێت.

له‌نوسراوه‌كه‌دا ئەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان خراوەتەڕوو، نابێت بە هیچ شێوەیەك نووسراوی تایبەت بە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لە نێوان وەزارەت و داموو دەزگاكانی هەرێمی كوردستان و گواستنەوە لەسەر میلاكی حكوومەتی ناوەندی بۆ هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.

روونكراوه‌ته‌وه، راگرتنی گواستنەوەی راژە بۆ رێكخستن و پێداچوونە بە میلاك و پەیكەری كارگێڕی وەزارەت و فەرمانگەكانە.

 سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە باسی راگەیاند: فەرمانگەی كارگێڕی ئەنجومەنی وەزیران خەریكی ئامادەكردنی رەشنووسی رێنماییەكە بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی فەرمانبەران لە نێوان داموو دەزگا جیاوازەكان.

 سەرچاوەكە ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: رێنماییەكانی پێشوو كە تایبەت بە گواستنەوە هەبوو كاریان پێ ناكرێت، بەڵكو گواستنەوە كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی بۆ دادەندرێت.

بەهجەت سپینداری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان گوتی: دەبێت حكوومەت پەلە بكات لە كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی راژە، چونكه‌ هەندێك فەرمانگە هەیە میلاكی زۆر زیادی هەیە، بەڵام فەرمانگەی تر هەیە كێشەی كەمیی میلاكی هەیە، دەبێت گواستنەوەی راژە بكرێتەوە بە تایبەت بۆ ئەو فەرمانگانەی كێشەی میلاكیان هەیە".

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٦ بە بڕیارێك گواستنەوەی راژە فەرمانبەرانی لەنێوان وەزارەتەكان راگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 14344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad