English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرزی بچووك بۆ هاوڵاتیان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
2019-10-08 [07:07 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە حكوومەت بڕە پارەیەك تەرخان بكات بۆ دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووكی لاوان و قەرزیش بۆ سندوقەكە وەربگیرێت، سندوقی قەرزی بچووكیش بڕی 37 ملیار دیناری تێدایە و بڕیاریشە حكوومەت بڕە پارەیەك بداتە سدوقەكە، هاوكات بانكی نێودەوڵەتیش بڕە قەرزێك بدات.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی ڕاگەیاند: هەوڵێكی باش دەستی پێكردووە بۆ دابینكردنی پارە بۆدانى قەرزی بچووك، بڕیاریشە حكوومەت پارەمان پێ بدات، هاوكات قەرزیش لە رێگەی بانكی ناوەندی پێمان بدرێت، داواشمان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق كردووە لە رێگەی بانكی ناوەندی قەرزمان پێ بدات بۆ سندوقی قەرزی بچووك".

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵاەتی گوتیشی:" ئەوەی پڕۆژە پێشكەش دەكات دەبێت پێشووتر راهێنانی پیشەیی ئەنجام دابێت و شارەزابێت لە بەرێوەبردنی پڕۆژە".

ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پەسند كرد ئەمساڵ پێدانی قەرزەكە دەست پێ دەكاتەوە، پاش دیاریی كردنی میكانیزمی نوێش لە 6 ملیۆن دینار تاوەكو 15 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت.

ئارام ئەنوەر، بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، گوتی: لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە پێدانەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان پەسند كراوە .

ئارام ، ئاشكراشی كرد:  یەکەم مەرجی پێدانی قەرزی بچوک تەمەنە، دەبێت تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 35 ساڵیدابێت، دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت و خاوەنی بیرۆکە بێت ، توانای دارایی لاواز بێت و کاری نەبێت.

لە تەموزی 2011 پێدانی قەرزەكە دەستی پێكرد، كە لە نێوانی ملیۆنێك تاوەكو 15 ملیۆن دینار بەهەر كەسێك دەدراوە كە قەرزەكەی وەرگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 2938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad