English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەستی بێنزیما نوێدەکاتەوە
2019-10-08 [08:16 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، پەیوەندی ریال مەدرید و کەریم بێنزیما بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیووە.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید سەرکەوتوو بوون لە رازیکردنی بێنزیما بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2022 نوێبکەنەوە.

مووچەی یاریزانە فەرەنسییەکە لە گرێبەستە نوێیەکەدا لەگەڵ لۆس بلانکۆس لە ساڵێکدا دەگاتە 11 ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی ئێستای کەریم بێنزیما لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، مووچەی یاریزانەکە لە ساڵێکدا دەگاتە 8 ملیۆن یۆرۆ، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دەگاتە 1 ملیار یۆرۆ.

بێنزیما لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، گۆڵکاری ئێستای لالیگایە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad