English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارئاسانی بۆ خوێندنی باڵا لە كوردستان دەکرێت
2019-10-08 [08:50 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوە بوو كە هیچی دیكە قوتابیانی كورد لە زانكۆ ئاست نزمەكانی لوبنان و قوبرس و توركیا و ئێران و سوودان نەخوێنن، بۆیە هەموو كارئاسانییەك بۆ ئەو خوازیارانە كراوە، كە دەیانەوێت خوێندنی باڵا لە كوردستان بخوێنن.

دكتۆر نەجدەت ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی كارئاسانی بۆ قوتابیان و فێرخوازانی كوردستان، زۆربەی ئەو مەرجانەی كە رێگر بوون لە درێژەدان بە خوێندنی باڵا، رێك خرانەوە، لەوانەش كۆنمرە و تەمەن و توانستی زمانی ئینگلیزی، كە پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو مەرجەكان لە وەقائیعی كوردستان بڵاو ببنەوە".

ئاكرەیی ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەو كەسانەی كە كۆنمرەیان خوار 60ـە، وەزارەت كۆمەڵێك ئاسانكاری كردووە بۆ ئەوەی قوتابیان نەچنە دەرەوە، لەوانەش خوێندنی دیپلۆمی باڵا بۆ ماوەی یەك ساڵ و دواتر نمرەی بەكالۆریۆس و دیپلۆمی باڵا كۆدەكرێتەوە، ئەگەر 60 دەرچوو ئەوە دەتوانێت درێژە بە خوێندنی ماستەریش بدات لە هەمان بواردا".

ناوبراو لە بارەی تەمەنیشەوە ڕایگەیاند: "بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتر، بریار دراوە كە تەمەنی خوێندنی ماستەر لە 45 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 50 ساڵ و قوتابیی دكتۆراش لە 50 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 55 ساڵ".

kdp

 





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad