English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامەكانی زانكۆلاینی بلاوکردەوە
2019-10-08 [11:53 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رای دگەیەنێت ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان نزیکەی 44 هەزار کەس وەرگیراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 8/10/2019 لە دوای 16 رۆژ لە پڕكردنەوەی فۆرمەكانی زانكۆلاین وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامەكانی زانكۆلاینی راگەیاند.

 

لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئەگەر تێبینی هەبووبێت، ئەوە بەهۆی ئەوەیە كە زانكۆلاین میكانیزمەكەی بەو شێوەیە بووە، بەڵام پێداچوونەوەی پێدا دەكەین، بەگشتی دواكەوتنی ئەنجامەكان هۆكاری بۆ ئەوە بووە كە پلانی زانكۆكان زیاد كراوە و لە كۆتاییدا %30 پلانی زانكۆلاین زیاد كرا".

 

هاوکات گوتیشی: "خوێندنی پارالێڵ %8 خوێندكاران وەرگیراوە و دەرفەتی وەرگرتنیش دادپەروەرانە بووە و خوێندنی ئێواران %14ە و خوێندنی بەخۆڕاییش %74تۆمار كراوە لە سەرانسەری كوردستان".

 

هاوکات د. خەتاب ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "كاتژمێر پێنجی ئێوارەوە بە كۆدی تایبەتی خۆیان ئەنجامەكان دەدرێتەوە بە قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین گەڕانەكان ئەنجام دەدرێت".

 

 گوتیشی: "دەرچوانی ساڵی 2019 بریتی بوون 38 هەزار و 284 کەس و لەوانەش 28 هەزار و 185 دەرچوو كە دەكاتە %74 بۆ زانکی حکوومی واتە بۆ بەشەکانی بەخۆڕایی وەرگیراون و رێژەی %8 دەكاتە 3 هەزار و 136 كەس لە پارالێل وەرگیراون و رێژەی %14ش كە دەكاتە 5 هەزار و544  قوتابی لە ئێواران وەرگیراون و رێژەی %4یش كە دەكاتە یەک هەزار و 481 قوتابی وەرنەگیراون."

 

هەندێك شێوازی تری وەك دەرچوانی خوێندنگەی كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان و نێودەوڵەتییەكان و ئەوانەش بەپێی كۆنمرەكان وەردەگیرێن كە بۆ نزیكەی 44 هەزار وەرگیراویش بەرز بێتەوە.

 

باسی لەوەش كرد كە لە هەندێك سیستەم كورسی بەتاڵ ماون لە خوێندنی بەخۆڕایی 3 هەزار و 52 كورسی ماون و داواش دەكەین هەر تێبینییەك هەبێت، بۆمان تۆمار بكەن.

 

گوتیشی: "ئەوانەی رەخنەیان هەیە، دەچنەوە سەر سیستمی زانكۆ لاین و لەوێ لە بەشی رەخنە و تێبینییەكانی تۆماری دەكات و بۆ دابەزاندنیش ئەوانەی دەیانەوێ شوێنیان بگۆڕن، ئەمساڵ هەر لە سیستەمی زانكۆ لاین ئەنجام دەدرێت و لەوێ ئەنجامەكانی بۆ دیاری دەكرێت".

 





ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad