English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپی پرسیارێک لەبارەی کورد دەخرێتە دەنگدانەوە
2019-10-08 [11:54 AM]

ZNA-هەولێر


لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپیی ئەمریکا، پرسیارێک لەبارەی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان خراوەتە دەنگدانەوە و ئەگەر ١٠٠ هەزار کەس دەنگی پێ بدەن، ئەوا دەبێتە بابەتێکی فەرمی.

 

لە پرسیارەکەدا هاتووە، میللەتی کورد خەڵکیان بەبێ ڕەچاوکردنی ئایینیان ڕزگار کرد، ئێستا خەریکی بونیادنانی دیموکراسین لە ناوچەیەک کە دیموکراسی تێدا نییە. بۆیە داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە، پشتگیری لە نەتەوەی کورد بکات.

 

هەر لەو پرسیارەدا باس لە هەڕەشەی جینۆسایدکردنی کورد لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکەی تورکیا کراوە.

 

بەپێی ڕێساکانی ماڵپەڕەکە، ئەگەر ژمارەی ئەوانەی دەنگ بە پرسیارەکە دەدەن، بگاتە ١٠٠ هەزار کەس، ئەوا دەبێتە پرسێکی جددی و لێژنەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا یان کۆشکی سپی ناچار دەبێت دانیشتنی لەبارەوە بکات.

 

بۆ بەشداریکردن لە دەنگدانەکە، کلیک لێرە بکە، سەرەتا ناوی یەکەم، دواتر ناوی دووەم و ئیمێڵ تۆمار دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad