English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو: ھەفتەی داھاتوو بۆچوونی لایەنەکان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی وەردەگیرێت
2019-10-08 [12:11 PM]

ZNA-هەولێر


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا، سەرجەم تێبینی و پێشنیازەکانیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکان و وەزیرەکان کردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بنێرن.

ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا لایەنەکان پێشنیاز و تێبینییەکانیان بۆ حکوومەت بنێرنەوە.

ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە کە ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە، لە نزیکترین کاتدا پرۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت.

پێشتر شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ پڕۆژە یاساکە، ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەم پڕۆژەیاسایەوە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە.

دوێنێ دووشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠١٩، لە یەکەمین کۆبوونەوەی حکوومەت و پەرلەمان بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی چاکسازی کرد کە تەوەرێکی گرنگی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ”خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەهێزە و بە هاوکاریی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دەدەین“.

جەختیشی کردەوە کە ”ئامانجی چاکسازی، بەدیهێنانی دادپەروەی و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانە و پرۆسەی چاکسازیش دەبێ لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی و زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت“.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad