English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیۆرن لۆسبۆرک بەهێزەوە لە وەرزی شەشەمی Vikings دەگەڕێتەوە
2019-10-08 [12:14 PM]

هەولێر – ZNA


زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Vikings دوای پەخشکردنی پێنج وەرزی، بڕیارە لە 2 تشرینی دووەمی داهاتوو، وەرزی شەشەمی پەخشبکرێت.

 

بەم دواییە یەکەم ترەیلەری وەرزی نوێی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە، تێێدا دەردەکەوێت یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی نێو ئەم بەرهەمە بەناوی بیۆرن لۆسبۆرگ بەهێزەوە دەردەکەوێتەوە و فەرمانڕەوایی لە کاتیگات دەمێنێتەوە و رووبەڕووی برا بچووکەکەی دەبێتەوە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە.

 

ئەم بەرهەمە لە نووسینی مایکل هیرستە و لە ئێرلەندا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و یەکەم ئەڵقەی لە 3 مارسی 2013 پەخشکرا.

 

ئەم بەرهەمە باس لە ژیانی ئەسکەندەنافییەکان دەکات بەتایبەت فایکینگ کە خەڵکەکەی لە چاخەکانی ناوەڕاستدا ژیاون و تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی راگنەر لۆسبۆرگ.

 





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad