English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد سەفار: بودجەی 2020ی عێراق گۆڕانكاری بەسەردا دێت
2019-10-08 [12:28 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، خوپێشاندانەكانی عێراق وایان كرد حكوومەتی عێراق كۆمەڵێك بڕیار دەربكات، كە بێگومان ئەو بڕیارانەش زۆربەیان پەیوەست بە ئابووری بوون، بۆیە بودجەی 2020 گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئاستی كورتهێنان بەرز دەبێتەوە.

ئەحمەد سەفار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارانەی حكوومەتی عێراق دەریكردوون لە بەرانبەر خۆپێشاندەران، ئاستی خەرجییەكانی عێراق بەرز دەكاتەوە، چونكە زۆربەیان پەیوەست بوون بە پارە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەوە، بۆیە بودجەی 2020 بودجەیەكی جیاواز دەبێت و ئاستی كورتهێنانی زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر حكوومەتی عێراق پێشبینی كردبوو یاخود نووسیبوویەوە".

سەفار ئاماژەی بەوەش دا: "كورتهێنانی بودجە قابیلی چارەسەركردنە، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خەرجكردنی نەسریەی وەزارەتەكان بۆ نموونە كە ئێستا مانگی 10ـیە، تا ئێستا وەزارەتەكانی عێراق 40 لەسەدی نەسریە و پارەی پڕۆژەكانیان خەرج ‌كردووە، بۆیە دەكرێت ساڵی داهاتوو حكوومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە سوود لە پارەی نەسریەی وەزارەتەكان وەربگرێت".





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad