English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: بەهیچ شێوەیەک کوردەکانمان بەجێنەهێشتووە
2019-10-08 [12:36 PM]

ZNA-هەولێر



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا لە توویتیکدا دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک کوردەکانمان بەجێنەهێشتووە، ئەوان کەسانی تایبەت و جەنگاوەری نایابن.  

 

لە توویتەکەیدا ترەمپ لەبارەی تورکیا دەڵێت "پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ناتۆ زۆر باشە، هەر شەڕێکی ناپێویستیش لەلایەن تورکیا ئابووری و دراوەکەیان وێران دەکات

 

ترەمپ لە کۆتایی توویتەکەیدا نووسیویەتی "ئێمە یارمەتی دارایی و چەک پێشکەشی کوردەکان دەکەین".

 

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا، دواتریش راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و نەمانی سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیە، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ هۆشداری دایە تورکیا کە هەنگاوەکانی لەسنوور دەرنەچن.

 

شەوی رابردووش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختیکردەوە کە لایەنگری هیچ لایەنێک ناکەن لە سووریا، ئەوان تەنها 50 سەربازیان لەو ناوچەیە هەبووە و کشاندوویانەتەوە.

 

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمزووانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات. هێزەکانی ئەمریکا بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا ناکەن و هاوکاری نابن، هاوکات بەربەستیش بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دروستناکەن.

 





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad