English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دهۆک باندێکی پێنج کەسی لەسەر کونکردنی بۆڕی نەوت دەستگیرکران
2019-10-08 [12:57 PM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ''باندێکی دزینی نەوتی هەرێمی کوردستان''ـیان لەکاتی کونکردنی بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان - تورکیا دەستگیرکرد.

 

بەرپرسێکی ئاگادار لە ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە دهۆک ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "کاژێر 3:00ی بەرەبەیانی 1-10-2019، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لە بەنزینخانەیەکی نزیک دووڕیانی کواشێی سەر بە قەزای سێمێل لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قەزای سێمێل - زاخۆ، باندێکی دزینی نەوتیان لەکاتی دزیکردن و داگرتنی تانکەری گازدا دەستگیرکردووە، کە بە درێژایی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان - تورکیایان کونکردبوو و بەنیازبوون بە قاچاخ نەوتەکە بدزن و بیفرۆشن".

 

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی دهۆک کە نەویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی تۆمەتبارەکان گوتی "تاوەکو ئێستا پێنج کەس لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون، کە خەڵکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن. بەپێ یاسا ئەو تۆمەتبارانە رەوانەى دادگاکراون و لێکوڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

 

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە "ماوەی مانگێک بوو ئەوان سەرقاڵی ئەو کارەبوون و ویستوویانە بە قاچاخ بیفرۆشن، بەڵام دواتر هەموویان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵدا دەکرێت".

 

ئەمە دووەم حاڵەتی "دزینی نەوت"ـە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاشکرادەکرێت، ساڵی رابردووش لەسەر کونکردنی بۆڕی نەوتی کێڵگەکانی نەوتی قەزای شێخان، کە بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان - تورکیای پێدا دەڕوات چەند کەسێک دەستگیرکران.

 

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad