ZNA - ھەولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیکبووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی یانەی تۆتنھام کریستیان ئیرکسن.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئیرکسن نزیکبووتەوە لە پەیوەندی کردن بە یانەی ریال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی زستانە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی تۆتنھام بڕیاریانداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە دەست بەرداری ئیرکسن بێت بۆ یانەی شاھانە ، ئەگەر نا لە ھاوینی داھاتوو ئیرکسن بە خۆڕایی یانەکەی جێدەھێلێت.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئیرکسن بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات و گرێبەستی یانەکانی یۆڤانتس و مانشستەر یونایتدی رەتکردووتەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 6337جار خوێندراوەتەوە |