English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنتی پەشیمانە
2019-10-08 [04:17 AM]

ZNA - ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری یانەی ئەنتەرمیلان پەشیمانەوە لەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە بۆندی لەگەڵ ئارتۆرۆ ڤیدالی شیلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مۆر نەکردووە . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، کۆنتی ھەموو ھەوڵێکی دەدا بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ڤیدال مۆربکات ، چونکە زۆر شارەزای ئەو یاریزانە بوو لەو کاتەی لە یانەی یۆڤانتس راھێنەر بوو. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کۆنتی پێیوابوو ڤیدال دەبێتە پردی پەیوەندی لە نێوان ھێلی بەرگری و ھێلی ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان، بەھۆی ئەو ئەزموونەی زۆرەی لەنێو یاریگاکان ھەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کۆنتی زۆر پەشیمانە لەوەی نەیتوانی ڤیدال رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەی بکات و لە ئێستاشدا یاریزانێکی ھاوشێوەی ئەو نادۆزێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad