English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەسەدە داوایەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات
2019-10-09 [07:05 AM]

​ZNA - هەولێر


ھێزەكانی سووریای دیموكرات داوای قەدەغەكردنی فڕین لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات.

لە راگەیاندراوێكدا ھەسەدە رایگەیاند، ناوچەكانی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیین، تەواوی جموجۆڵەكانی توركیا ئاماژەی ئەوەن كە توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان بۆ ھێرشی دژی رۆژھەڵاتی فورات ئامادە دەكەن.

ھۆشداریش دەدات لەوەی خەڵكی سڤیلی بێتاوان لەو ھێرشە ببنە قوربانی، بۆیە ھەسەدە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات كە لەگەڵیاندا شەڕی داعشیان كردووە، بەرپرسیاریەتی خۆیان بەدیبھێنن و ناوچەكەیان لەبەردەم ھەر ھێرشێك بپارێزن.

 





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad