English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ بڕیارێکی دەرکرد
2019-10-09 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠، لەتاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیدا تاقیکردنەوەی ھەردوو بابەتی ئایین و زمانی عەرەبی بەیەکەوە ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ڕایگەیاندووە "لەسەر ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە، لەساڵی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠ لەتاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، ئەزموونی ھەردوو بابەتی ئایین و زمانی عەرەبی بەیەکەوە ئەنجامدەدرێت".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "سەبارەت بە ئایینی ئیسلامی (٢٠%) نمرەی تاقیکردنەوەی (ئاین و زمانی عەرەبی) لەسەر پەروەردەی ئیسلامی و (٨٠%) نمرەکەش لەسەر بابەتی زمانی عەرەبی ھەژمار دەکرێت، بۆ ئایینی مەسیحیش (٢٠%) نمرەی تاقیکردنەوەی (ئاین و زمانی سریانی) لەسەر بابەتی ئاینی مەسیحی و (٨٠%) نمرەکەش لەسەر بابەتی زمانی سریانی ھەژمار دەکرێت و بۆ ئایینی ئێزیدیاتیش (٢٠%) نمرەی تاقیکردنەوەی (ئاین و زمانی کوردی) لەسەر بابەتی ئاینی ئێزیدی و (٨٠%) نمرەکەش لەسەر بابەتی زمانی کوردی ھەژمار دەکرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە "نمرەی کۆششی ساڵانەی بابەتی ئایین ھاوشێوەی بابەتەکانی تر لەسەر (١٠٠) نمرە بۆ کۆنترۆڵی بنەڕەتی دەنێردرێت".





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad