English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی: دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی و به‌كارهێنانی له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ حه‌رامه‌
2019-10-09 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی رایگه‌یاند، هه‌رگیز وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌داوه‌، ئه‌و چه‌كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام رێگه‌ پێنه‌دراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمه‌یه‌، به‌ڵام خامه‌نه‌ئی وتی، دروستكردن و به‌كارهێنانی له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ حه‌رامه‌.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی گواسته‌وه‌، وتی، دروستكردن و كۆگاكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌ڵه‌یه‌ و به‌كارهێنانی حه‌رامه‌، ئێران خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمه‌یه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad