English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆلەر بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوە دەدات 
2019-10-09 [11:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


تۆماس مۆلەر ئەستێرەی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی یانەی باڤاری جێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ، تۆماس مۆلەر بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی یانەی باڤاری جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھۆکاری جێھێشتنی یانەی بایەرن لەلایەن مۆلەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە راھێنەری کڕواتی نیکۆ کۆڤاچ لەیارییەکان بەشێوەی سەرەکی پشت بەو یاریزانە نابەستێت و زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مۆلەر لەماوەی رابردوو ئاستی دابەزیووە و بەم ھۆیەشەوە لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوور خرایەوە و لە ئێستاشدا راھێنەری بایەرن میونشن لەسەر کورسی یەدەگی داناوە ، لەبەر ئەمە مۆلەر بە دوای یانەیەک دەگەڕێت کە بتوانێت بەسەرەکی یاری تێدا بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad