English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانێكی توندی سوریا له‌دژی توركیا
2019-10-09 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئیدانه‌ی ئه‌و نیه‌تانه‌ی" رژێمی توركیا" و هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌سه‌ر سنوری سوریا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا به ئاژانسی هه‌واڵی سانای راگه‌یاندوه‌، سوریا به‌ توندترین هه‌ڵوێست دژی لێدوانه‌ ناژیرانه‌كان و ویستی دوژمنكارانه‌ی رژێمی توركیا و هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌سه‌ر سنوری سوریا ده‌رده‌بڕێت كه‌ پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێكده‌هێنێت و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌  رێز له‌ یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی و سه‌روه‌ری خاكی سوریا بگیرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، ره‌فتاری دوژمنكارانه‌ی "رژێمی ئه‌ردۆغان" به‌ ئاشكرا نیه‌تی فراوانكردنی توركیای له‌ خاكی سوریا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌ك پاساوی بۆ نییه‌، كه‌ رژێمی توركیا بانگه‌شه‌ی ئاسایشی سنور ده‌كات، به‌ڵام رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌ چونكه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی نكوڵی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات و پشتگوێی خستووه‌، له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌ردۆغان پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بێت، ئه‌و شته‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنا.

روونی كرده‌وه‌، سوریا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه‌ی روو ده‌دات‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی هه‌ندێك له‌ پار‌ته‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكی بوون، پێشتریش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ندین جار له‌ مه‌ترسی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌بنه‌ ئامێرێك بۆ خزمه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی له‌ دژی وڵاتی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه‌ ره‌تیان كرده‌وه‌ ببنه‌ ئامێرێكی ‌ده‌ستی بیانی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كرد، سوریا دووباره‌ جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، سووربوون و ئیراده‌ی خۆشی بۆ به‌ر‌په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی توركی به‌ هه‌موو شێوازێكی رێگه‌پێدراو دووپات ده‌كاته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، سوریا ئه‌وه‌ بیرده‌خاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشه‌ دوژمنكارییه‌كه‌ی سوور بێت، ئه‌وه‌ خۆی ده‌خاته‌ ریزی گروپه‌ تیرۆرسته‌كان و بانده‌ چه‌كداره‌كان





ئەم هەواڵە 4348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad