English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت هۆکار بۆ خواردنی خەیارێک ڕۆژانە
2019-10-09 [12:20 PM]

هەولێر -ZNA


 

پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێویستە لیستی خۆراکەکانی ژەمەکانی ڕۆژانەت بێ خەیار نەبێت، بەهۆی بوونی حەوت هۆکاری گرنگ لە پێکهاتەی خەیاردا، ئەگەر دەتەوێت تەندروستیەکی گونجاو هەبێت.


1-خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.
 

2-بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.
 

3-بڕێکی زۆر لە پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخش وەک ڤیتامین سی و بی لە خەیاردا هەیە، باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.
 

4-کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان، ئەم ماددەیەش یەکێکە لە پێکهاتەکانی خەیار.
 

5-خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.
 

6-کرداری هەس خێرادەکات چونکە ئەنزیمی ئیریبسنی تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی پێکهاتە خۆراکە پڕۆتینیەکان.
 

7-لەگەڵ هەموو ئەو سوودانەدا، خەیار سەرچاوەیەک بۆ جوانکاری، خواردنی هۆکارێکە بۆ گەشانەوە و شێداری پێست و دەتوانیت وەک ماسکێک لەگەڵ هەنگویندا بەکاریبهێنیت بۆ پێست، یاخود بۆ لابردنی ڕەشیەکانی ژێر چاو یان چرچیەکانی دەوری چاو پارچەیەک خەیار بخەیتە سەر چاوەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad