English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا دەگەڕێتەوە یۆڤانتس 
2019-10-09 [02:54 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ھەوڵەکانی دەست پێکردووتەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی یاریزان پۆل پۆگبا بۆ خانمە پیرەکە. 

بەپێی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی یۆڤانتس لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ھەردوو یاریزان ماریۆ ماندزۆکیچ و ئیمری کان لەگەڵ بڕێک پارە بە یانەی مانشستەر یونایتد دەدات لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا بۆ ریزی خانمە پیرەکە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس دەیانەوێت ئەو ھەلە بقۆزنەوە کە پۆگبا نایەوێت لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەردەوام بێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی بۆ یانەی یۆڤانتس. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەوەی کار ئاسانی بۆ یانەی یۆڤانتس دەکات، یانەی ریال مەدرید لە گرێبەست کردن لەگەڵ پۆگبا کشاوەتەوە و ھیچ یانەیەکی دیکەش نییە رکابەری بکات بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad