English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە، ده‌رباره‌ی ڕۆژئاوای کوردستان
2019-10-09 [08:37 AM]

ZNA- هەولێر


 سه‌باره‌ت به‌دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای هه‌رچی زووه‌ وه‌ستاندنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: 
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ چەند ناوچەیەکی جیاجیای رۆژئاوای کوردستان دەڕوانێت و داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستێندرێن و لە رێگه‌ی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، دۆخی ناوچەکە هیشتا لە قۆناغێکی هەستیار و ناجێگیردایەو شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە، گەلانی ناوچەکە لە نەهامەتی و ناسەقامگیریدا دەژین و پێمان وایە ئەم لەشکرکێشیە نەک چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتی دوورتر دەخاتەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکەین بەتایبەتی ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا هەموو هێزو توانایان بخەنەگەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەو رێگرتن لە ناسەقامگیریی زیاتر و هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلومەرجی نوێ بۆ دانوستاندن، بە توندی ئیدانەی هەرجۆرە پەلامارێک دەکەین کە هاووڵاتییانی سیڤیل بە ئامانج بگرێت لەهەر لایەکەوە بێت، پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی تەواو لە بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دەکات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەییی کیشەکانی ناوچەکە، گەلی کوردستان بە شانازییەکی زۆرەوە پێشەنگی خەبات و قوربانی بووە لە شکستپێهێنانی تیرۆریستانی داعش و هێنانە دیی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی، بەردەوامیی ئەم دۆخە نەخوازراوە سەربازییەی سەر رۆژئاوای کوردستان زەمینەی زیاتر بۆ تیرۆریستان دێنێتە ئاراو دەستکەوتەکانی شەڕی تیرۆر لەناو دەبات و بەوەش ئاشتیی هەرێمایەتی و جیهانی دەکەوێتە بەردەم هەرەشەی جددییەوە، پەرلەمانی کوردستان بەردەوام پشتیوانیی چارەسەری ئاشتییانەو دیموکراسییانەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستانە لەهەر پارچەیەک بێت، داوا لەسەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین هەموو ناکۆکییەکی سیاسی بخەنە لاوەو لەسەر بنەمای حیکمەت و دووربینیی سیاسی پێکەوە لە خەباتی ئاشتییانەو دیپلۆماسییانەو مەدەنییانە بەردەوام بن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە، پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکات و ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩





ئەم هەواڵە 3313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad